hacked
www.0600.blogfa.com
هيوادارم كاتيكى خوش به سه رببه ن
www.0600.blogfa.com
وينه كانى كورديستان

***هه موو مافه كانى پاريزراوه بو سايتى قيامه ت
http://khanaqin-union.own0.com


http://qashang.com/meko/

http://www.mkurdan.com/

http://mergasor.org/vb/

http://besnoor.com/

http://kurdishrap.net/


من و هەڵکەوت زاهیر پەیوەندییەکی زۆر نزیک لە نێوانماندا هەیەو رەنگە لە تەلەفزیۆنە تازەکەی بەرنامەیەک پێشکێش بکەن

هەولێرخانمە هونەرمەند هانی کە خاوەنی دوو ئەلبومی گۆرانییە بەناوەکانی “سەندرێلا، دایک”، ئێستا بەمەبەستی چەند پرۆژەیەکی هونەری لە کوردستانە، ناوبراو لە دیمانەیەکیدا باس لە پڕۆژە تازەکانی و چەند لایەنێکی ژیانی تایبەتی خۆی دەکات.
هانی سەبارەت بە سەرەتای هاتنە نێو هونەرەکەی و کارەکانی ئەلبوومی دووەمی خۆی گوتی “رەنگە من نەتوانم تەنیا بەهونەری گۆرانی گوتن رازی بم، لە پێش هەموو هونەرەکانەوە دەستم کرد بە تێکست نووسین، دوایی ئاشنای بواری شێوەکاری بووم و وێنەم دەکێشا، حەزێکی زۆریشم بۆ ئەدەبیات هەیە، من پێم وایە هونەرمەند ئەگەر لە هەر بوارێک‌دا بێت دەبێت حەقی پێناسەی هونەرەکەی بدات لە هەموو بوارەکاندا، ئەم تێکەڵییە وای کرد کە کۆمەڵێک شت لای من دروست بێت، دواتر بریارم دا وەک گۆرانیبێژێک بیر لە هونەرەکانی تر نەکەمەوە، بەڵام رەنگ، هارمۆنی، وشە ئەمانە هەمووی هاتنە نێو بواری گۆرانی گوتنمەوە”.
زیاتر گوتی “ئەلبوومی دووەمی منیش “دایک” دووەم ئەلبومی گۆرانی منە، ئەم ئەلبومە پڕۆژەی پێنج ساڵ لەمەو پێشی من بوو، ئاوازەکان هەمووی کاری دابەشکردنی بۆ کرابوو، بۆیە حەزم کرد وەک ئەزمونێک ئەم ئەلبومە بڵاوبکەمەوە، لەگەڵ ئەوەش ئەم ئەلبومە زۆر جیاواز بوو لە رووی هونەرییەوە، ئەلبومێکی گونجان و تێکەڵ بوون لەگەڵی ئاسان نییە”.
لەبارەی جیاوازیی نێوان ئەلبومی یەکەمی و دووەمی واتە سەندرێلا و دایک هانی گوتی “ئەلبومی یەکەمم ئەلبومێکی زۆر سەرکەوتوو بوو، من شانازی پێوە ئەکەم، بەڵام ئەلبومی دووەم ئەلبومێک بوو بۆ کەشێکی زۆر تایبەت دەبێ گوێ لێبگری، خەڵک ناتوانن بەئاسانی پەیوەندی رۆحی لەگەڵ دروست بکەن، کارێکی کلاسیکی فەلسەفی بوو، وەک ئەزمونێک حەزم کرد بڵاویکەمەوە، با کوردیش کاری لەم جۆرەی هەبێت”.
هانی باسی لە گۆرانییەکی تازە کرد کە بەنیازە کلیپی بۆ بکات و گوتی “گۆرانییەکی تازەم ئامادەیە کە بڵاونەکراوەتەوە، واتە لە ئەلبومی دووەمم نییە، گۆرانییەکی سینگلەو بەناوی رۆژهەڵات، کە میلۆدی گۆرانییەکە خۆم ئامادەم کردووەو تێکستەکەشی لە لایەن حەمید شەریفی نووسراوە، تێکستەکە باس لە حەسرەتی کچانی کوردستانی رۆژهەڵات دەکات کە تا چەند بەحەسرەتی ئەوەن کە با بە قژیان کەوێت و لەنێو ئەم جلە رەشە بێنە دەرەوە، باس لەوە دەکات کە کچی رۆژهەڵاتیش مافی خۆیەتی ئازاد بێت لە هەڵبژاردنی جلوبەرگ و چۆنییەتی ژیانی”.
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی یەکەم ئەلبومی بەناوی “سەندرێلا” لە چەند بڵاوکراوەیەکی کوردستان بە “سەندرێلای کوردی” ناسێندرا، ئەو سەبارەت بەم نازناوە گوتی “سەندرێلا ئەفسانەیەکی جیهانی گەورەیە، ئەفسانەیەکی جوانە، ناوێکی زۆر جوانە بەلامەوە، بەڵام کات بریار لەوە دەدات، لەگەڵ ئەوەش کە هونەرمەند نازناوێک وەردەگرێت لەگەڵی ئەمێنێتەوە، بەڵام من لەم کەسانەم کە حەز دەکەم زۆرترین شت تاقی بکەمەوە، نازانم لە داهاتوو چی روو دەدات، لەبەر ئەوە نازانم چەندێ نزیک بمەوە لەو ناوەو چەندێ دوور کەمەوە”.
ئێستا خەریکی بەرهەم هێنانی ئەلبومێکی گۆرانی تازەیە، سەبارەت بەوە گوتی “من لە هەموو دیمانەیەکدا باسم کردووە کە زۆر دڵخۆشم بەکاکردنم لەگەڵ هەڵکەوت زاهیر، ئەلبومی یەکەمم دەتوانم بڵیم لە جۆری خۆی باشترین ئەلبوم بوو، بۆیە ئێستا بەهێزێکی گەورەوە، بەجیاوازییەکی گەورەوە کار بۆ ئەلبومێکی تازە دەکەم کە سەرجەم ئاوازەکانی هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر ئامادەی دەکات، جیاوازییەکی زۆری دەبێت لەگەڵ ئەلبومی یەکەمم”.
سەبارەت بەپەیوەندی نێوان خۆی و هەڵکەوت زاهیر هانی گوتی “من و هەڵکەوت زاهیر پەیوەندییەکی زۆر نزیک لە نێوانماندا هەیە، ئەو باوەڕێکی زۆری بەتواناکانی من هەیە، زۆر گوێ لە بۆچونەکانم ئەگرێ و چی لە هەست و رۆحی من نێزیکە ئەوەم بۆ دەکات”.
بەپێی ستانداری جیهانی بەرنامەی سوپەر ستار هیچ موجامەلەیەک نییە، ئەویش بەهۆی ئەوەی کە ئاگاداری باری هونەری جیهانییە، لەگەڵ ئەوەش کەسێکی موزیکی زۆر باشە، بۆیە وەک ئەندامی لێژنە بەرنامەی کۆڕەک ستار دەستنیشانکرابوو، بەجۆرێک لاسایی بەشداربوانی دەکردەوە کە لە گشت بەرنامەکانی سوپەر ستاری جیهانیدا هەیە، بەڵام خەڵک لایەکی نێگەتیفی ئەم لاسایی کردنەوەی وەرگرتبوو، بەڵام هانی گوتی “سوپەر ستار بەرنامەیەکی Show ـە، ئەگەر دووبارە بوونەوە لە بەرنامەکەدا هەبێت ئەوە بەرنامەکە پاوەری خۆی لە دەست دەدات و باو نابێت، سوپەرستار بەرنامەیەکە کە دەبێ راستی بڵێێت، کەسێک کە دەنگی خۆش نەبێت پێویست ناکا مجامەلە بکرێت، دەبێ پێی بڵێی کاکە گیان تۆ هیچ شانسێکت نییە لەو بەرنامەیە ستار بیت، بەڵام خەڵک لێرە لایەنێکی نێگەتیفی وەرگرت بەداخەوە”.
سەبارەت بەڕۆلی هانی لە پڕۆژە تازەکەی هەڵکەوت زاهیر کە کردنەوەی کەناڵێکی ئاسمانی هونەرییە گوتی “بەدڵناییەوە من هاوکاری ئەو ستافەی هەڵکەوت زاهیر دەکەم، لە تەلەفزیۆنە تازەکەش چونکە لە خەیاڵماندایە بەرنامەی سوپەر ستار بکەین ئەوا لێژنە دەبم، ئەگەر کاتیش هەبێت رەنگە بەرنامەیەکی تایبەت پێشکێش بکەم”.
هانی ئازادییەکی تەواوی هەیە لە پۆشینی جلوبەرگ، پێشی وایە کە دەبێ خەڵک ئازدی تەواوی هەبێت لە پۆشینی جلوبەرگ و گوتی “ئێستا ژیان هێندە فراوانەو بوارەکانی هێندە زۆرن کاتی ئەوە نەماوە تۆ بێیت لەسەر سینگ روتییەک یان قۆڵ روتییەک رەخنە بگریت، ئێستا کەس باسی جلوبەرگ ناکات، هەرچەند خەڵک رەخنەی زۆر گرت لە جلەکانی من بەڵام من دەبێ گونجانێک دروست بکەم لە نێوان جل‌و و تێکستی کارەکانم، بۆ نموونە ئەو جلانەی لە ئەلبومی دووەم بەکارم هێناوە بۆ فۆتۆی سەر کەڤەرەکە هەرگیز لەگەڵ ئەلبومی یەکەم ناگونجێ، واتە دەبێ گونجان هەبێ لە نێوان گۆرانییەکان و ئەو جلانەی دەیانپۆشی، لەگەڵ ئەوەش زۆر حەزم لە جلی کوردییەو زۆر جار لە ماڵەوەم بەتەنیام هەر بۆخۆم جلی کوردی دەپۆشم و لە ئاوێنە سەیری خۆم دەکەم”.

لە کۆتاییدا وەک پەیامێک هانی گوتی “کاتی ئەوە نییە دیوار لەبەردەم یەکتر دروست بکەین بۆ ئەوەی یەک بڕوخێنین، لە هەموو دونیادا وایە هەر کەسێک کە بەهرەیەکی تێدابێت لەسەر دەست رایدەگرن و خزمەت دەکەن، بەڵام بەداخەوە لە کوردستان ئەو کەسانەی رێک بۆ هونەر خۆی کار دەکەن و بەدلسۆزی بۆی دەسوتێن کەسانیکی زۆر کەمن و بەپەنجەی دەست دەژمێردرێت، هیوادارم ئێمەش کاتی خۆمان بەشتێک سەرف کەین کە پێشمان بخات نەک دانیشین دیوار لەبەردەم یەکتر دروست کەین”.

هه‌ولێر ناسلی ته‌مه‌ن 21 ساڵ، کهکچه گۆرانیبێژێکی دانیشتووی وڵاتی سوێده، ئێستا به‌هاوکاری هونه‌رمه‌ند “هه‌ڵکه‌وت زاهیر” خه‌ریکی به‌رهه‌م هێنانی ئه‌لبوومێکی 10 تڕاکییه که سه‌رجه‌م ئاوازه‌کانی له لایه‌ن هه‌ڵکه‌وت زاهیر بۆ دانراوه.
له دیمانه‌یه‌کیدا ناسلی باس له ناوه‌ڕۆکی ئه‌لبومه تازه‌که‌ی ده‌کات که بڕیاره له ماوه‌یه‌کی نێزیکدا بێته بڵاوکردنه‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ند تێکستێکی نێو گۆرانییه‌که‌ی ئاشکرا ده‌کات.
سەبارەت بە ناوەڕۆكی ئەلبومەكەی ناسلی گوتی “ئەلبومەكەم لە 10 تڕاك پێكهاتووەو سەرجەم ئاوازەكانی لە لایەن مامۆستا “هەڵكەوت زاهیر”ـەوە ئامادەكراوه، دوێتێكی لەگەڵ “میرا” تێدایه، ئەلبوومەكەم ئامادەیە و لەماوەیەكی نزیكدا هەر كەكات گونجاو بێت بڵاوی دەكەمەوە”.
لە ئەلبومەكەی ناسلی گۆرانییەكی سەرنجڕاكێش هەیە كە تێكستی گۆرانییەكە دەڵێت “نا نا نا نا نا لاچۆ سەیری تۆ ناكەم، گەر هەولێری نەبیت وەڵاهی ش‌وت پێ ناكەم”، لە پرسیارێكمان سەبارەت بەوەی ئایە هیچ كوڕێكی هەولێری لە ژیانیدا هەیە؟!، ناسلی گوتی “نەخێر، بەڵام ئەم گۆرانییە كە تێكستی مامۆستا هەڵكەوت زاهیرە لە خۆشەویستی بێ پایانم بۆ خەڵكی هەولێر گوتوومە چونكە من خەڵكی هەولێرم زۆر خۆشدەوێت، وە هەموو كوردێم خۆش دەوێت”
سەبارەت بە هەڵبژاردنی هەڵكەوت زاهیر وەك ئاوازدانەرێك بۆ بەرهەمەكانی لە نێو ئەم هەموو ئاوازدانەرە لە كوردستان ناسلی گوتی”مامۆستا هەڵكەوت تەنیا ئاوازدانەرم نییە، بەڵكو پڕودوسەریشمە، هەروەها لە ڕووی ئاوازەوە بە
بۆچونی من تەنیا ئەو دەتوانێ بە شێوەیەكی پڕۆفیشناڵ كار لە گۆرانی
بكات، هەڵكەوت
زاهیر چەندین ئەستێرەی گۆرانی بەرهەم هێناوە بۆیە
گەشتن پێی بە مەبەستی
ئەنجامدانی كاری هونەری خەونی من و هەزارەها كەسی
وەك منە”.
ناسلی كلیپێكی گۆرانی بەرهەم هێناوە، لوکهیشنهکانی لە گەڕەكی پیشەسازی شاری هه‌ولێر وێنه‌گیراوه‌و لەماوەیەكی نێزیك‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌لبومه‌که‌ی بڵاودەكرێتەوە.
ناسلی تا ئێستا هیچ گۆرانییه‌کی نه‌بیستراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، خۆشی باوەڕێكی بەهێزی بە سەركەوتنی ئەلبومەكەی هەیەو گوتی “لەسەركەوتنی ئەلبومەكەم هیچ گومانم نییە، چونكە تێكست و میلۆدی جوانم بەكار هێناوەو مامۆستا هەڵكەوت كارێكی زۆر جیاوازی بۆ كردووم، لەكاتی بڵاوبوونەوەشی هەموو بڕیاری لەسەر دەدەین و هیوادارم بەدڵی گشت لایەك بێت”.
ناسلی لە گۆرانییەكی تری‌دا كە لە ئەلبوومەكەیدایە ئامۆژگاری كچان دەكات بەوەی زوو شوو نەكه‌ن، هەر وەك ئەوەی لە تێكستەكەیدا دەڵێت “بەقسەم كە زوو شوومەكە، چارەنووسی خۆت تێك مەدە” بۆیە لەمبارەیەوە گوتی “ئەم گۆرانییە ستایلێكی تازیە لە هونەری گۆرانی كوردی و لەم گۆرانییە ئامۆژگاری كچان دەكەم بەوەی كە بەتەمەنێكی بچووكەوە شوو نەكەن، چونكە ئەوان گەنجن و ژیانیان لەپێشە”.
زیاتر گوتی “من دژی شوو كردن نیم و خۆشم شوو دەكەم بەڵام بەمەرجێك لە كاتی خۆیدا بێت”.
ناسلی بۆچونی ئەوەیە كە لە كلیپدا هەمیشە دەبێت تازەگەری بكرێت و توانا‌و كارەكتەری هونەرمەندەكە پیشان بدرێت بۆیە گوتی “دەبێ لە كلیپدا هەوڵبدەی جوانترین كارەكتەرت هەبێت، دەبێ مۆدێرنانە كار بكەیت و سیناریۆی تازەو جوان بەكار بێنی تاكو ئەو بەرهەمی پیشانی دەدەیت شتێكی دووبارە نەبێت و تازەگەریی پێوە دیار بێت”.
سەبارەت بە هونەری “دانس” یا “سەما” و بەكارهێنانی لە كلیپدا ناسلی گوتی “دانس هونەرێكی جیهانییەو لە هەموو وڵاتێكدا رێز لەم هونەرە دەگیرێت، بێگومان منیش لە كلیپەكانمدا دانسی زۆر جوان پێشكەش دەكەم”.
ناسلی شاری هەولێری زۆر پێخۆشەو وا هەست دەكات ئارامترین شاری كوردستانەو دەڵیت كاتێك دێمەوە كوردستان زۆری كاتەكان لە هەولێر دەبم و جار جاریش دەچمە دەرەوە”.
لە پرسیارێكدا كە ئاراستەی ناسلیمان كرد سەبارەت بە داواكاری كوڕێك كاتێك ناسلی لە بازارێكدا دەبینێت بۆ ماچێك و پێمان گوت، “ئەگەر كوڕێك لە نێو بازاڕ داوای ماچێكت لێ بكات چی پێ دەڵێیت”، ناسلی بە پێكەنینێكی شەرماوییەوە گوتی “شەقێكی لێ دەدەم”، دواتریش وتی گاڵتە دەكەم ئەمە داوایەكی زۆر سەیرە و چۆن شتی وا دەبێت، باوەڕ ناكەم كە هیچ كەسێك داوای لەم جۆرە بكات.
ناسلی له ساڵی 1989 له شاری هه‌ولێرم له دایکبووه، دواتر له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی ڕوویکردۆته وڵاتی سوێد و ئێستا له‌وێ نیشته‌جێیه، ئه‌لبومێکی 10 تڕاکی ئاماده‌ی بڵاوکردنه‌وه‌یه که سه‌رجه‌م ئاوازه‌کانی له لایه‌ن “هه‌ڵکه‌وت زاهیر” ئاماده‌کراوه.

کاروان هەورامی لە نێو ئەم هەموو کچە جوانە بۆ دڵی تەنگ بوو !
هەولێر 20 تەمووز/یۆلیۆ (کوردمیلۆدی-باس) ـ کاروان هەورامی تەمەن 27 ساڵ لە دایکبووی شاری هەولێرەو لە ساڵی 1990 لەگەڵ ماڵباتەکەی کوردستان بەجێدێڵیت و ئێستا لە وڵاتی کەنەدا نیشتەجێێە، ناوبراو سەرەتا بەگۆرانی “دڵم تەنگە” ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد، بەهۆی بەکارهێنانی فلتەری دەنگی بەشێوەیەکی بەرچاو توانی جیاوازییەک پیشانبدا، دواتر گۆرانییەکی تری بەناوی “بەسە” بەهەمان ستایل بڵاوکردەوە، کوالێتی بەرزی کلیپەکانی و جیاوازی بەکارهێنانی دەنگی ئەوی زوو ناساند، لە دیمانەیەکیدا کاروان هەورامی چۆنیەتی کارکردن لە ئەلبومەکەی رووندەکاتەوەو هاوکات وەڵامی چەند رەخنەیەک دەداتەوە کە رووبەڕووی بوونەتەوە.
گۆرانی گوتن سەرەتا حەزێکی لاوەکی بوو
کاروان هەروامی سەبارەت بەسەرهەڵدانی بیرۆکەی گۆرانیگوتن لای ئەوەوە گوتی “سەرەتا تەنیا حەزی گۆرانی گوتنم هەبوو، زۆر جار پێم دەگوترا ئەگەر گۆرانی بڵێم سەرکەوتوو دەبم، بۆیەش بەختم تاقی کردەوەو خۆشحاڵانە سەرکەوتوو بوم، دوای ئەوە بڕیارم دا گۆرانی بڵێم و سوپاسی جەماوەرەکەم دەکەم کە منیان قبولە.
بەکارهێنانی فلتەری دەنگی شتێکی ئاساییە
چونکە فلتەری دەنگی جۆری “ئیکۆ سایزەر” بەکار دەهێنێت، جۆرە رەخنەیەکی لای خەڵک دروست کردووە، گوایە کەس نازانێت دەنگی ئاسایی کاروان چۆنە، ئەو وەک وەڵامێک بۆ ئەم بۆچوونانە گوتی “من بەدەنگی خۆشم لە زاگرۆس تیڤی گۆرانیم گوتووە، لەگەڵ ئەوەش بەکارهێنانی ئەم جۆرە فلتەرانە شتێکی ئاساییە، زۆربەی هونەرمەندە جیهانییەکانیش بەکاری دەهێنن بۆ نموونە “ئاکۆن”، ئێستا ئەم جۆرە ستایلە لە هونەری جیهانیدا مۆدێلە.
گەر بەراستی هەوڵ بۆ شتێک بدەی هەر پێی دەگەیت
سەبارەت بە لەباری وڵاتی کەنەدا بۆ برەو دان بەکاری هونەری کاروان گوتی “ئەگەر مرۆڤ بەراستی هەوڵ بۆ شتێک بدات هەر پێی دەگات، کاری جوان بەماندوبوونەوە دەکرێت، جا گەر لە کەنەدا بێت یا لە کوردستان کاری جوان دەکرێ بەپێی کات و ساتی خۆی.
تا ئێستا کەس هاوکاری نەکردووم
بەهۆی ئەو کوالێتییە بەرزەی هەیە، هەروەها بەرزی ئاستی تەکنیک لە کلیپەکانیدا بودجەیەکی زۆری دەوێت بۆ کارکردن، لەگەڵ ئەوەش کاروان دەڵێت کەس هاوکاری نەکردووم و هەموو کارەکانم لەسەر ئەستۆی و پارەی خۆم ئەنجامم داوە.
هەموو کچەکان لەبەر ملوانکەیەک منیان دەویست
گۆرانی بەختی کاروان “دڵم تەنگە” بوو، لەگەڵ بوونی سەدایەکی زۆر لە نێو خەڵکی هاوکاتیش کەوتە بەر هێرشی چەندین رەخنە، بە بیانووی نەگونجانی سیناریۆی کلیپەکە، لە کاتێکدا لەگەڵ چەندین کچ سەما دەکات هاوکاتیش دەڵێت “ئێستا دڵم تەنگە”، ئەو لە وەڵامدا گوتی “ئاخر هەموو کچەکانی دەوروبەرم تەنیا لەبەر ملوانکەکەی ملم منیان دەویست، من چاوەڕێی یاری خۆم بووم و ئەویس نەدەهات بۆیە دڵم تەنگ بوو، بەم جۆرەیە سیناریۆی کلیپەکەم.
لە جەماوەرەکەم زیاتر هیچ کەسی تر لە ژیانم نییە
سەبارەت بە باری سۆزداری و خۆشەویستی هەروامی گوتی “هەموو کەسێک لە گەنجی خۆشەویستی دەکات و خۆشەویستی دەبێت، بەڵام ئێستا لە جەماوەرەکەم زیاتر هیچ کەسێک لە ژیانم نییە.
لەگەڵ کچی خاڵی گۆرانییەکی دوێتی گوتووە
لە ئەلبومەکەیدا گۆرانییەکی هاوبەش “دوێت”، لەگەڵ کچێکی دەنگ خۆش هەیە، کاروان گوتی “ئەو کچە ناوی “سەنار” ـەو کچی خاڵمە، لە هەمان کاتیش‌دا براژنمە، هەستم بە دەنگخۆشی ئەو کردبوو، دەمێک بوو بڕیارماندا بوو گۆرانییەک پێکەوە تۆمار بکەین، سەرئەنجام کەوتە ئەلبومەکەم و خۆشبەختانە سەرکەوتنی باشی بەدەست هێنا.
لە تێکستەکانی خۆم رازیم
گوایە تێکستەکانی لاوازەو بەجۆرێک دەکەونە قالبی بێ ماناییەوە، جارێکی تر کاروان کەوتە بەر هێرشی چەندین رەخنە، ئەو بۆ وەڵامی ئەم رەخنانە دەڵێت “من تێکستی گۆرانییەکانم بە سادەیی و جوانی دەبینم، گۆڤەند کە تێکستەکانم بۆ دەنووسێت شارەزاەییەکی باشی هەیەو من زۆر لێی رازیم”.
لە هەموو ئەلبومێکدا گۆرانییەکی فۆلکلۆر دەڵێمەوە
گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردی بەناوی “هەی گدی هەی گدی” لە ئەلبومە تازەکەی کاروان نوێکراوەتەوە، بێگومان نوێکردنەوەی گۆرانییەکی وا دەوڵەمەند توانایەکی زۆری دەوێت و کارێکی قورسە، کاروان لەمبارەیەوە گوتی “بەئەرکی خۆمی دەزانم لە هەموو ئەلبومێکمدا گۆرانییەکی فۆلکلۆر تازە بکەمەوە، بۆیە ئەم گۆرانییەشم نوێکردەوە چونکە زۆر لام خۆشەویستەوە لە منداڵییەوە گوێی لێ دەگرم”.
بەکارهێنانی کچی سەرنجڕاکێش لە کلیپدا شتێکی ئاساییە
بەکارهێنانی کچی سەرنجڕاکێش وەک ئەکتەر یا سەماکەر لە کلیپەکاندا دیاردەیەکی باوی نێو کلیپی کوردیە، کلیپەکانی کاروانیش هەر دەچنە ئەم چوارچێوەیەوە، بیرکردنەوەی جیاوازیش هەیە لەم بارەیەوەو هەندێ لە بۆچونەکان پێێان وایە هونەرمەندان وەک هۆکارێک بۆ ناساندنیان ئەم جۆرە کچانە بەکار دەهێنن، لەم بارەیەوە کاروان دەڵێت “بەکارهێنانی کچ و ئافرەت وەک ئەکتەر یا سەماکەر لە کلیپەکاندا شتێکی ئاساییەو جیهانییە، پێویست ناکا ئێمە خۆمان لە قالبێکی تەسک ببەستینەوە، پێشتر تەنیا شەرواڵ لەبەر دەکرا، ئایە دەگونجێ ئێمە بڵێین ئێستاش دەبێ بۆ هەموو شوینی هەر شەڕواڵت لەبەر بێ ؟، بۆیە کاری کلیپ و گۆرانی گوتنیش لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا گۆرانکاری بەسەردادێت و پێشدەکەوێت، با ئێمەش بەچاوی هونەر سەیری ئەکتەری و سەمای نێو کلیپەکان بکەین
کریستاڵ لە لێدوانێکی تایبەت بو Qiyamet Group

کریستاڵ یەکێکە لە نوێترین ئەو کچانەی کە هونەرمەند هەڵکەوت
زاهیر دروستیان دەکات، وەک خۆی دەڵێت ئەلبومێکی گۆرانیی بەرهەم هێناوەو لە نێویدا
گۆرانییەک بەناوی “وەیش” کلیپ کراوە.
کریستاڵ لە لێدوانێکی تایبەت بە (gruop
Qiyamet (taybet+bito)ی گوت “ئەلبومێکی گۆرانییم بەرهەم هێناوە کە سەرجەم
ئاوازەکانی لە لایەن مامۆستا هەڵکەوت زاهیر ئامادەکراوە، تێکستەکانیش “حەمە سەعید
حەسەن، حەمە سەعید ئیبراهیم، ئەدیب چلکی، رەنج سەنگاوی، قادر ئەسعەد، زەیتون
کانەبی، هەڵکەوت زاهیر” نووسراوە، لە نێویشیدا گۆرانییەک بەنێوی “وەیش” کە
تێکستەکەی دەڵێت “وەیش وەیش، دەستم بگرە نەک دەستکێش” کلیپ کراوە”.
زیاتر
گوتی “هەموو کارەکانی نێو ئەلبومەکەم بەکۆتا هاتووە، بڕیار وایە لە کۆتا 2 مانگی
ئەمساڵدا بڵاوبکرێتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو کە لە لایەن ستافێکی کوردییەوە
لەگەڵ دەرهێنەری کورد “محەمەد جەمیل” گۆرانی “وەیش”ـی لە شاری هەولێر کلیپ
کردووە.
کریستاڵ سەرەتا بەکاری نواندن دەرکەوتووە، وەک ئەکتەرێک بەشداری
چەندین زنجیرە درامای کردووە وەکو “ئارەزوو، گەردەلوول” ئێستاش ئەلبومێکی گۆرانی
بەهاوکاری هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر بەرهەم دەهێنێت.
************************************
هانی دوو هاوسه‌ر له‌یه‌كتر جیاده‌كاته‌وه

نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس نه‌جده‌تی ڕه‌حیمی، له په‌یوه‌ندییه‌كدا له كوردستانی ئێرانه‌وه به (ئاسۆ)ی ڕاگه‌یاند: "ژنه‌كه له سكاڵاكه‌یدا باسی له‌وه كردووه كه مێرده‌كه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ماڵه‌كه‌ی پڕكردووه له وێنه‌ی جۆراوجۆر و كاسێت و سی دی گۆرانییه‌كانی هانی، به‌رده‌وام خه‌وی پێوه‌ده‌بینێ و هیواداره ڕۆژێك له نزیكه‌وه بیبینێت، له‌به‌رئه‌وه حه‌زناكات چیتر له‌گه‌ڵیدا ژیان به‌سه‌ربه‌رێت، چونكه هه‌موو شتێكی لێ بۆته هانی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ژیانی فه‌رامۆشكردووه".
دەشنێ موراد : تەنیا سێ.........هتر
دەشنێ موراد سەرەتا لە رێگەی بەرنامەی بێ كۆنتڕۆڵ
هاتە ناو دنیای راگەیاندنەوە، دواتر وەك گۆرانیبێژ بە ستایلێكی نوێ و جیاواز
دەركەوت، ئەم هەنگاوەشی بووە هۆی ئەوەی لەلایەن زۆر كەسەوە رەخنەی لێ بگیرێت و
هەندێ كەسیش ستایشی كارە هونەریەكانی دەكەن. دەشنێ زۆر بڕوای بەخۆی هەیە و پێیوایە
توانیویەتی هەندێ كار بكات كە پێشتر نەكراون، ئەو ئێستا لە لوتكەی بەختەوەری دایە
دوای ئەوەی كلیپەكەی لە كەناڵەكانی رۆتاناوە پێشكەش دەكرێت و شانازی بەوە دەكات كە
یەكەم كچە كوردە لە كەناڵی بی بی سی و ئێم بی سی راپۆرتی لەسەر ئامادەكراوە، لە
نزیكەوە دەشنێمان بینی بۆ ئەوەی لەبارەی چەندین بابەتی گرنگەوە قسەی لەگەڵ بكەین و
هەندێ شت باس دەكات كە پێشتر جەماوەرەكەی لێی ئاگادار نەبوونە.
*ریكلامێكی باشت
بۆ ئەلبوومی یەكەم كرد، بەڵام لەم ئەلبوومە نوێیەت هیچ ریكلامێكت بۆی نەكردووە
هۆكارەكەی بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
- ئەوەی راستی بێت ریكلامەكان لە هەندێك شوێن
پێویست بوو دابەزێت، بەڵام دانەبەزی، هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە چەند
خەڵكێك هەیە دژایەتی من دەكەن و لە من دەترسن و لە كارەكانم دەترسن، پەنا بەخوا بەم
زووانە كارێكی وا دەكەم كە رێكلامەكان بە جوانترین شێوە بڵاو بكرێنەوە.
* بۆ چی
لە تۆ دەترسن؟
- چونكە حەز ناكەن كچە كوردێك لە كارەكانی سەركەوتوو بێت، لە نێو
كوردەواری سیفەتێك هەیە ئەوەی لە كارەكەی سەركەوتوو بێت هەوڵ دەدەن بیهێننە خوارەوە
بۆ ئەوەی لە كارەكانی دوابكەوێت، تەنیا سێ كەس دژایەتی من دەكەن، بەڵام من ئەم
كارەی ئەوان ناكەم، چونكە هەموو كەس دەشنێ موراد دەناسێت دەزانن چ كەسێكە.
* ئەم
سێ كەسە كێن دژایەتی تۆ دەكەن؟
- ئەم كەسانە شایەنی ئەوە نین ناویان بڵێم، بەڵام
خەڵك باش ئەوان دەناسێت.
* تا چەند راستە گۆرانییەكانی تۆ لە كەناڵی كۆڕەك
قەدەغە كراون؟
- قەدەغە نەكراون و پێوەندیم لەگەڵ كەناڵی كۆڕەك زۆر باشە و
چەندین جار داوام لێكراوە كە گۆرانیەكانم لەم كەناڵە دابەزێنم، ئەم ئەلبوومە هەر
كۆڕەك میوزیكە ئەم ئەلبوومی منی دابەزاندووە، بەڵام ستافی كەناڵی كۆڕەك دژایەتی من
دەكەن و رقیان لە منە و لە من دەترسن بۆیە بڵاوی ناكەنەوە، بەڵام داوای گۆرانیەكانم
كراوە كەچی خۆم گۆرانیەكانم نادەم، چونكە دڵم لێیان شكاوە، كاتێك ئەم ستافە لە
كەناڵی كۆڕەك رۆیشتن، ئینجا گۆرانیەكان بڵاو دەكەمەوە.
* زۆر جار باس لە
سێكوچكەی دەشنێ و هانی و لۆكە دەكەن، هۆكارەكەی بۆ چ دەگەڕێتەوە؟
- ئەمە شتێكی
جوانە، چونكە ئەوە نیشان دەدات كە هونەرمەندی كچ دەتوانن بە یەكەوە كار بكەن، ئەم
دوو هونەرمەندە لای من زۆر خۆشەویستن و كارەكانیان زۆر جوانن و شانازی بەم ناوانە
دەكەم.
* كاتێك كەناڵی كۆڕەكت جێهێشت، دەشنێ دەرچوونی لە كەناڵەكانی تر كەمبۆوە،
تا راددەیەك بە دەگمەن دەردەچی، هۆكارەكەی بۆ چی دەگەڕێتەوە؟
- بزر نەبوومە،
رۆژانە لە ڤین تیڤی كلیپەكانم دەردەچێت، بە هەمان شێوە لە كەناڵە ناوخۆییەكان
كارەكانم هەردەم بڵاودەبێتەوە، تەنیا لە كەناڵی كۆڕەك نەبێت.
* جیاوازی نێوان
دەشنێ موراد-ی پێشكەشكار و گۆرانیبێژ چییە؟
- جیاوازییەكەی ئەوەیە كاتێك دێمە
سەر شانۆ وەكو كەسێكم لێدێت كە لە خەو هەڵدەستێت دەبێتە كەسێكی دیكە، هەموو كەسێك
شتێكی لە نێو دڵی هەیە كە هەوڵ دەدات بە هەر جۆرێك بێت دەری بخات، ئەم شتە وەكو
شتێكی شێتانەیە پڕە لە جوڵانەوە، بەڵام كە پێشكەشكار بووم كەسێك بووم كە خەمی هەموو
كەسێكی دەخوارد و حەزم دەكرد هەموو كەسێك باش بێت و حەزم لە پێكەنین بوو.
*
ئەگەر لە پیشەی پێشكەشكاری بەردەوام بای، بە بۆچوونی خۆت وەكو پێشكەشكار جەماوەرت
زیاتر دەبوو یاخود وەكو گۆرانیبێژ؟
- ئەگەر لە كارەكەی خۆم بەردەوام بام ئێستا
جەماوەرێكی یەكجار زۆرم دەبوو، بەڵام ئێستا جەماوەرێكی ترم هەیە ئەویش جەماوەرێكە
حەز لە هونەر دەكات و گوێبیستی گۆرانی دەبن، ئەمەش شانازییە بۆ من.
* لە یانە
شەوانەكان هەندێك لە گۆرانیبێژە بیانییەكان گۆرانی دەڵێن، ئێوە ناترسێن وەكو ئەم
گۆرانیبێژانە سەیرتان بكەن؟
- نەخێر، نا‌ترسێم، چونكە لەمجۆرە گۆرانیبێژانە نیمە،
تا ئێستا تەنیا یەكجار گۆرانیم لە ریستۆرانت وتووە، ئەویش لە رۆژی ڤالانتاین بووە،
بەهیچ شێوەیەك ئامادە نیمە لەمجۆرە ریستۆرانتانە گۆرانی بڵێم.
* ئامادەی لە
ئاهەنگە تایبەتییەكان گۆرانی بڵێیت؟
- بەڵێ، ئامادەم ئەگەر ئەو كەسانەی كە
ئامادەی ئەم ئاهەنگە دەبن كەسی شیاو بن و رێز لە هونەرەكەم بگرن و پارەیەكی باشم
بدەنێ بەڕای من شتێكی زۆر جوانە.
* زۆربەی هونەرمەندەكان كاتێك دەگەڕێنەوە
هەندەران دەڵێن پەشیمانین چووینە كوردستان، ئەمە بۆچی دەگەڕێتەوە؟
- ئەمە بۆ
بۆچوونی ئەو كەسە دەگەڕێتەوە، من هیچ پەشیمان نیم كە گەڕاومەتەوە كوردستان هەرچەندە
لێرە ژیانم زۆر سەختە، بەڵام بڕوام بە خۆم هەیە كە یەكێك بم لەم كەسانەی كە
كوردستان ئاوەدان بكەمەوە، ئەمەش بە ئەركی خۆم دەزانم.
* بۆچی گۆرانی دویت
دووبارە ناكەیتەوە؟
- كارێكم لەگەڵ میرە ئەنجام داوە و كارێكی ترم لەگەڵ لۆكە
ئەنجام داوە، بەم زووانە بڵاو دەبێتەوە.
* ئەم جۆرە كلیپانە بۆ شكاندنی ئەو
دابونەریتە كۆمەڵاتییانە بوو كە ئافرەت نەیدەتوانی ئەمجۆرە شتانە بكات؟
- نەخێر،
بیرم لەم جۆرە شتانە نەكردۆتەوە، ناتوانم لەسەر هەموو دابوونەریتێكی كۆمەڵایەتی ئەم
تۆقە بشكێنم.
* ئایا ئامادەی دووبارە بگەڕێیتەوە بواری پێشكەشكاری؟
- لە
بەرنامەم دایە پرۆگرامی بێ كۆنترۆڵ پێشكەش بكەم لە ساڵی داهاتوو، بەڵام ناتوانم
ناوی كەناڵەكە ئاشكرا بكەم و پرۆگرامێكی ترم بە ناوی (دەشنێ شۆ) ئامادەیە كە ماوەی
ساڵێكە خەریكی نووسینی ئەم بەرنامەیەم بەمزووانە لە یەكێك لە كەناڵەكان پێشكەش
دەكرێت، ئەم بەرنامەیە تا راددەیەك سانسۆری لەسەرە واتە دەبێت رێز لە هەموو لایەنێك
بگیرێت، حەز دەكەم كاتێك لە یەكێك لە كەناڵەكان كار بكەم ئەم كەناڵە گوێ لە
مەرجەكانی من بگرێت و رێزی لێبگرێت.
* ئەم ڤیدیۆ كلیپانە زیاتر بۆ كێ پێشكەش
دەكەیت؟
- گشت ڤیدیۆ كلیپەكانم بۆ گەنجان و منداڵانە، لەم ئەلبوومە نوێیەم دوو
گۆرانیم بۆ خێزان ئامادە كردووە.
* هیچ شتێكی چاوەڕواننەكراو هەیە لەم
ماوەیەدا؟
- بەڵێ، ئامادەی كلیپكردنی گۆرانیەكم بە جلی كوردی ئەمەش شتێكی تازەیە
خەڵك چاوەڕوانی ئەم شتە لە من ناكات و گۆرانیەكی تایبەت بە كوردستان‌م ئامادە كردووە
و دەیكەمە ڤیدیۆ كلیپ، پەیامی ئەم گۆرانیە ئەوەیە كە هەموو كوردێك خەون بەوە
دەبینێت رۆژێك لە رۆژان ببینە وڵاتێكی سەربەخۆ.
* دوا پەیامت چییە؟
- پەیامم
بۆ جەماوەركم ئەوەیە كە گوێ لەم قسانە مەگرن كە باسی من دەكەن، ئەمە هەمووی قسەی
هەڵبستراوە و گشت كارەكانم بە پاكی ئەنجامم داوە و لە ژیانم جەستەی خۆم نەفرۆشتووە
و هەردەم باوكم پێم دەڵێت كچم ئەگەر لە نێو 10 پیاو بێت، متمانەیەكی تەواوم پێت
هەیە و لە پیاوەكان پیاوتر دەبێت، حەز دەكەم وەكو كچێكی كورد ببمە هۆكاری
بەناوبانگكردنی كوردستان، لە كەناڵی بی بی سی وشەیەكم گوت ئەویش ئەوە بوو: من كوردم
دەمەوێ كوردستان بكەمە جیهانی.
ئەم وشەیە پێنج جار لە بی بی سی دووبارە بۆوە و
كاردانەوەیەكی گەورەی هەبووە و كلیپێكی من لە كەناڵی رۆتانا بڵاوە كرایەوە و
چاوپێكەوتنێكم لەگەڵ كرا لە پرۆگرامی (صدی الملاعب) لە كەناڵی MBC ئەمە هەموو
دەبێتە مێژوو بۆ من وەكو یەكەم كچە كورد
دله‌که‌م
ليلا فةريقى:كاری هونه‌ری له كوردستاندا له‌دواوه‌یه

«كاری هونه‌ری
له كوردستاندا لهدواوهیهو به هونه‌ری عهرهبیو ئه‌وروپی به‌راورد
ناكرێت«
هونه‌رمه‌ند له‌یلا فه‌ریقی .
له‌م چاوپێكه‌وتنه‌یدا
هونه‌رمه‌ند له‌یلا فه‌ریقی ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه كاری هونه‌ری
له‌كوردستاندا لهدواوهیهو به هونهریوڵاتانی عهرهبیو ئه‌وروپی
به‌راورد ناكرێت، هاوكات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو كه ئاساییه هونه‌رمه‌ند ستایلی
عه‌ره‌بی بۆ گۆرانییه‌كانی به‌كاربهێنێت، ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات، كه‌تا ئێستا
چه‌ند جارێك خۆشه‌ویستی كردووه، به‌ڵام نه‌چۆته پڕۆسه‌ی
هاوسه‌رگیرییه‌وه.
هاوڵاتی: له‌ئێستادا كار‌و پڕۆژه‌ی نوێت
چییه؟
له‌یلا فه‌ریقی: چه‌ند كارێكم به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و له‌كاتی خۆیدا
رایده‌گه‌یه‌نم، ئێستا ناكرێت باسی بكه‌م، به‌ڵام گۆرانییه‌كم به‌زمانی
ئینگلیزیوتووه ده‌مێكه. باسی خۆشه‌ویستی نێوان دووكه‌س ده‌كات، به‌زووترین
كات كاری كلیپی ته‌واو ده‌كه‌م‌و بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه.
هاوڵاتی: هاتنه‌وه‌ت
له‌ئه‌وروپاوه بۆ كوردستان، به چ مه‌به‌ستێك بوو؟ به‌نیازی كۆنسێرت ساز
بكه‌یت؟
له‌یلا فه‌ریقی: سه‌فه‌ره‌كه‌م زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانێكی
ئاسایی بووه‌و زۆرجار هاتومه‌ته‌وه سلێمانی، به‌خۆشحاڵییه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك
ئاسانكاریمان بۆ بكرێت، كۆمانیای شه‌خسی بێت‌و پڕه‌نسیپی كاری ئێمه بپارێزرێت،
پێمخۆشه كۆنسێرتم هه‌بێت، به‌تایبه‌ت بۆ سلێمانی‌و شاره‌كانی تر.
هاوڵاتی:
ره‌خنه لههونهرمهندهكانی كورد ده‌گیرێت، كه ستایلی عه‌ره‌بی
به‌كارده‌هێنن، تۆ قسه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه چییه؟
له‌یلا فه‌ریقی: شێوازی
عه‌ره‌بیم نه‌بووه، به‌ڵكو كه ده‌ستم پێكرد به‌مه‌قامی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره
(تاهیر تۆفیق) ده‌ستم پێكردووه، بۆ خۆی ستایلێكی شهرقییهو تاڕاده‌یه‌كی
باشیش ئه‌توانم بڵێم نزیكایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌قاماتی عه‌ره‌بی. پاشان من
به پۆپ كلاسیك ده‌ستم پێكرد، به‌ئه‌لبومی (ئهوینو ئازار)، به‌ڵام دیسانه‌وه
ئه‌و ئه‌لبومه‌م له 2007 به‌ستایلێكی ته‌ره‌ب بوو.وه‌ك هونهمهنێك خۆم بڕیار
ده‌ده‌م،وه‌كو خۆم پێمخۆشه ستایلی جۆراو جۆر هه‌بێت، كاتی خۆی كاره‌كان زۆر
سنورداربوون. به‌كارهێنانی ئه‌و جۆره ستایله‌ش، ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر زه‌وقی
هونه‌رمه‌ند خۆی.
هاوڵاتی: كۆمه‌ڵێكی زۆر له‌كوڕو كچی گۆرانیبێژ په‌یدا
بوون، تاچه‌ند پێتوایه كه‌كاره‌كانیان ئهكادیمییانهیه؟
له‌یلا فه‌ریقی:
ماشه‌ڵا گۆرانی بێژ بهكوڕو كچی گه‌نج زۆربوون‌و ده‌نگ خۆش، دیاره ئه‌وه‌ی
بتهوێتوهكو كه‌سێكی ئه‌كادیمی كار له‌بوارێكدا بكا‌و هه‌نگاو هه‌ڵده‌هێنێ،
ئه‌وه شتێكی زۆر باش‌و پۆزه‌تیڤه، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌ستی هونه‌ری له‌و
كه‌سه‌دا به‌هێز بێت، كه هه‌بوو ئه‌و كاته ده‌توانێت هان بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاری
باش‌و باشتر ئه‌نجام بدات، به‌ڵام ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌تۆ باسیان ده‌كه‌یت من
نازنم كێن؟ به‌گشتی ئه‌وه‌ی كه‌وا هونه‌ری باشی هه‌بێت، شایانی تهشویقو
یارمه‌تیدانه، به‌ڵام به‌مه‌رجێك چوارچێوه‌ی كاری هونه‌رییه‌كه‌ی له‌ده‌ست
نه‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی بوترێت ئه‌و كه‌سه به‌توانایه‌و شتێكی پێیه له‌بواری
هونه‌رییه‌وه.
هاوڵاتی: زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده‌كان له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه كلیپ
ده‌كه‌ن، هۆكاری ئه‌وه چییه؟
له‌یلا فه‌ریقی: منیش له‌ده‌ره‌وه كلیپه‌كانم
كردووه، هۆی سه‌ره‌كی نه‌بوونی ده‌زگایه‌كی چاكی تهكنیكیو ستۆدیۆی باش
له‌كوردستاندا، تا ئێستا دروست نه‌كراوه، به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌ك ده‌ركه‌وتووه بۆ
ئه‌وه ئه‌وه‌ش جێگای خۆشحاڵییه.
هاوڵاتی: پێتوایه هونه‌رو مۆزیكی كوردی
له چ ئاستێكدایه؟
له‌یلا فه‌ریقی: مۆزیك‌و هونه‌ری كوردی گرنگی
پێنه‌دراوه، ئهركیوهزارهتی رۆشنبیری‌و ده‌زگا رۆشنبیرییه‌كانه، كه به‌شی
كه‌لتوری‌و فه‌رهه‌نگی كوردی په‌ره پێبده‌ن، هونه‌رمه‌ند پێیخۆشه شتی باش‌و
جوان بكرێت به‌گشتی، به‌ڵام با بێینه‌وه سه‌ر تاكه كه‌س، گرنگی نادات
به‌كاره‌كه‌ی، زه‌حمه‌ت نادات به‌خۆی بۆ به‌ره‌و پێشچوونی گۆڕان له‌بواره‌كه‌ی
خۆیدا، ئه‌مه كۆسپی دروستكردووه. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت تازه‌گه‌ری
ئه‌نجامبده‌ن، زۆرینه‌یان به‌داخه‌وه گرنگییان نه‌داوه بهكوالێتیو كاری باش،
ئه‌و جۆره‌ی كه‌ئێستا هه‌یه، ده‌وترێت بابڕوات به‌و شێوازه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر
كۆمه‌ڵێك كه‌س كۆببنه‌وه‌و رازی نهبنو پێشكه‌وتنیان بوێت، چونكه سهردهمو
گه‌نجه‌كانمان ئه‌وه‌یان ده‌وێت، ئه‌وكاته بیانهوێتو نه‌یانه‌وێت جموجۆڵێك
تێیاندا بۆ پێشكه‌وتن له‌كاری هونه‌ریدا له‌كوردستاندا، دروست
ده‌بێت.
هاوڵاتی: هونه‌ری كوردی به كاری هونهریوڵاتانی عهرهبیو
ئه‌وروپی، به‌راورد ده‌كرێت ؟
له‌یلا فه‌ریقی: هونه‌ری كوردی زۆر
لهدواوهیهو ئه‌سڵه‌ن به‌راورد ناكرێت به‌هونه‌ری عهرهبیو ئه‌وروپی،
به‌داخه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵێك هه‌یه بۆ به‌ره‌و باشتر بوون.
هاوڵاتی: چ
گۆرانیبێژێكی كۆن كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاره‌كانت هه‌بووه؟
له‌یلا فه‌ریقی:
ده‌نگی تاهیر تۆفیق كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌رم هه‌بووه.
هاوڵاتی: له‌یلا
چووه‌ته پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه؟ ئایا خۆشه‌ویستیت كردووه؟
له‌یلا
فه‌ریقی: خۆشه‌ویستیم كردووه، هه‌موو كه‌سێك پێموابێت جارێك دووان خۆشه‌ویستی
كردووه له‌ژیانیدا. ژیانی هاوسه‌رێتیم پێك نه‌هێناوه، هۆكاره‌كه‌شی
ئه‌وه‌بووه، كه كه‌سێك بێته ژیانته‌وه، ده‌بێت بیناسیت ئه‌و كات بڕیار
بده‌یت.
هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كت مابێت؟
له‌یلا فه‌ریقی: سڵاو رێزم
هه‌یه بۆ هاوڵاتییانی كوردستان، ئێوه‌ش به‌دواداچونتان هه‌بێت به‌رانبه‌ر
به‌كاره راسته‌قینه‌كان‌و ئه‌و شتانه‌ی كه له‌كۆمه‌ڵگا به‌رچاو نا‌خرێت، ئێوه
به‌رچاوی بخه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێمهشوهك كۆمه‌ڵگاكانی تر، ئاستی
رۆشنبیری كه‌لتوری خۆی بباته سه‌ره‌وه، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ رۆژنامه‌كه‌تان
ده‌خوازم.

پارێزگاى هه‌ولێر بۆ راپ ده‌دوێت
به‌رێز تاهیر عبدالله :ئێمه دژیاتى راپ ناكه‌ین به‌لكو پشتگیریان ده‌كه‌ین
راپى
كوردى ده‌مێكه له كوردستان له رێگه‌ى كار و چالاكى راگه‌یاندنه‌وه خۆى
به جه‌ماوه‌رى شارى هه‌ولێر ناساندوه هه‌رچه‌نده ده‌توانین بلێین كهمو
كورتى هه‌بووه ، به‌ڵام هه‌ولى باشیش دراوه بۆ چاك كردن و باشتر كردنى
ئه‌م هونه‌ره ، زۆرجار هه‌ولدراوه له‌لایه‌ن هه‌ردوو پێكهاته‌كه‌ى گروپى
بىَ سنوور راپ بكه‌نه داینه‌مۆى خزمه‌تگوزارى بۆ پێشكخستنى كۆمه‌لگه‌ى
مه‌ده‌نى له كوردستان ، حه‌زمان كرد لێدوانى به‌رێز ئه‌ندازیار تاهیر
عهبدللا - جێگرى پارێزگارى هه‌ولێر وه‌ربگرین سه‌باره‌ت به بوونى راپى
كوردى و چۆنیه‌تى مامه‌له‌كردنى پارێزگاى هه‌ولێر و حوكمه‌ت سه‌باره‌ت
به‌م هونه‌ره ، كه به‌رێزیان زۆر راسته‌قینانه له‌م هونه‌ره دواو
ته‌واوى ئازادیه‌كانى به راپ بێ‌ژان دایه‌وه .فه رموو:درێژه ى بابه ت
ژیانامه ي گروپى قيامه ت
life group qiyamet
سه ره تا ژیانامه ي bito:له سالي ۱۹۹۵ له دايك
بوومه(دانشتوى مه سيف سه لاحه دينم )
له سالى ۲۰۰۳ ده ستم به راپ كردوه تاكو
سالى ۲۰۰۷ (۲۳)راپم دروست كرد boymuslim هاته له گه لم
ئينجاله سالى ۲۰۰۸ گروپمان دانا به ناوى (قيامه ت) تاكو سالى ۲۰۰۹ (۴)
راپم وت .....ئيتر سوپاس تان ده كه م
سه ره تا ژیانامه ي boymuslim :له سالي ۱۹۹۵ له دايك
بوومه(دانشتوى مه سيف سه لاحه دينم )له سالى
۲۰۰۷ ده ستم به راپ كردوه تاكو په يوه نديم هه بوو
له گه ل بيتو گروپمان دانا به ناوى (قيامه ت) تاكو سالى ۲۰۰۹ (۴) راپما
ن وت ....ئيتر سوپاس

گروپى KHANAQIN UNION له شارى خانه قين
ئه م كرووبه له سالى 2006 دامه زرا له لايان DJ
MUHAMED KURDI DJMK و YOUNG QALAWLUSI له شارى خانقين ويه كه م البوميان
توماركرد له سالى 2007 به ناوى )ساليك تر له خوين( كه له 12 تراك بيك
هاتبوو.
وباشان البومى دووه ميان توماركرد به ناوى )نزيكى له مردن( له هه مان سالدا
له سالى 2008 ده ستيان به DISS كرده سه ر رابره كه وره كانى عرب له
ئوردن و فلسطين كه بريتى بوون له م كه سانه
MC NIZ R>>SAM>>RAMI<<
به هويى ئه وه بوو كه قسه يان به ميلله تى كورد كردبون
YOUNG QALAWLUSI به 4 تراك DISS توانى باله وانى خولى )عرب رابرز( به ده ست بينيت وئه وانيش به 1 تراك به لام هيجيان نه كرد
وكرووبى KHANAQIN UNION توانيان ببن به 3 باش‌ترين كرووبى له رابى عرب
له سالى 2008دا.
تا ئيستا 5 البوميان هه يه وله راديوكانى شارى خانقين بلاو ده كريت وله بازارى ئه و شاره CDيه كانيان ده فروشريت
ئه م لينكه ى خواره وه داگره بو ناو سايتى گروپىخانه قين
http://khanaqin-union.own0.com
مه‌كته‌بى راگه‌یاندنى لقى دووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پشگیرى راپ ده‌كات
تایبه‌ت بهبىَ سنور - كوردش راپ
له درێژه‌ى پرۆژه‌ى ناساندنى راپ توانا نه‌وازاد (سنۆبى) به‌رپرسى
نه‌ته‌وه‌یى راپى كوردى K.R.N و راوێژكارى گروپى بىَ سنور و ئامانج جه‌لال
به‌رپرسى گروپى دوارۆژ و راوێژكارى بىَ سنور سه‌ردانى مه‌كته‌بى
راگه‌یاندنى لقى دووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانیان كرد له‌لایه‌ن مامۆستا (مه‌لا هندرێن - به‌رپرسى مه‌كته‌ب و كارگێرى لقى دووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان )

به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر :
دیوار نوسین دوره له گروپه هونه‌ریه‌كان به‌لكو چه‌ند گه‌نجێكى نه‌زان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن
تایبه‌ت بهبىَ سنور -كورش راپ
دیوار نوسین دیارده‌یه‌كى ناشرینه بۆته بێزار كردنى هاولاتیان
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێریش هه‌ره‌شه له ده‌تگیر كردنیان
ده‌كات عه‌مید عبدالخالق ته‌لعه‌ت به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر به بىَ سنورى راگه‌یاند
هه‌ر كه‌سێك دیوار پیسبكات و دیوار بنوسێت ده‌ستگیر ده‌كرێت چه‌ند
مه‌كته‌بێك دیواره‌كانیان نوسرابوو ئاگادار كراینه‌وه خهلكیشمان له‌سه‌ر
ئه‌م دیارده‌یه ده‌ستگیر كردوه كه خه‌ریكى ئه‌م جۆره كردارانانه ،له
درێژه‌ى قسه‌كانى دا به‌رێوه‌به‌رى پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى روون كردوه
ئه‌م نوسینانه هیچ په‌یوه‌ندى به گروپه هونه‌ریه‌كان
هونه‌رى راپ به‌ره‌و دام و ده‌زگا ره‌سمى و مه‌ده‌نیه‌كان هه‌نگاو ده‌نێت
یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان پێشوازى له راپ ده‌كات
تایبه‌ت بهبىَ سنوور-كوردش راپ
له درێژه‌ى سه‌ردانه‌كانمان دا له پرۆژه‌ى ناساندنى راپ وه‌ك هونه‌رێكى
سه‌ره‌كى هه‌ردوو راوێژكارى گروپى بێ سنور ئامانج جه‌لال و توانا
نه‌وزاد(سنۆبی) سه‌ردانى لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستانیان كرد
له‌لایه‌ن ( سه‌لام فه‌تاح -به‌رپرسى لق) پێشوازیان لێ كرا ، راوێژكارانى
گروپ روونكردنه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت بهراپ و هیپ هاپ دا‌و باسى پرۆگرامى
كاركردنى چالاكى و جێبهجىَ كردنیان كرد،هه‌روه‌ها شیكردنه‌وه‌یان دا كه
له ماوه‌ى رابردوو وه‌ك نه‌ته‌وه‌ى راپى كوردى K.R.N و گروپى دوارۆژ
چه‌ندین چالاكى جۆربه‌جۆریان له‌م بواره‌دا وه‌ك خزمه‌تێك پێشكه‌شى
هونه‌رى كوردیان كردوه ، سه‌لام فه‌تاح به راوێژكارانى راگه‌یاند كه
یه‌كێتى قوتابیان ئاماده‌ى گشت هاوكاریه‌كه به‌م هونه‌ره دووپاتى
له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه كه گه‌نج ده‌بێت په‌ره به بههرهكانى بدات و
یه‌كێتى قوتابیانیش خزمه‌تیان ده‌كات ، له‌دوایدا به‌ناوى بىَ سنوور كه
پێكهاتووه له گروپى دوارۆژ و نه‌ته‌وه‌یى راپى كوردى سوپاسى
هاوكاریهكانى (سه‌لام فه‌تاح - به‌رپرسى لقى هه‌ولێرى یه‌كێتى قوتابیانى
كوردستان)یان كرد .


ئه‌و شتانه‌ی له‌سه‌ر ژیانی 2pac نایزانن
![[وێنه: 1103_2pac_old_label_c.jpg]](http://us.ent2.yimg.com/musicfinder.yahoo.com/images/yahoo/interscope/2pac/1103_2pac_old_label_c.jpg)
![[وێنه: hqdefault.jpg]](http://i1.ytimg.com/vi/8VMaI136z6s/hqdefault.jpg)
![[وێنه: t.250.Mutulu_ld.jpg]](http://www.thuglifearmy.com/images/Artist%20Pics/t.250.Mutulu_ld.jpg)
![[وێنه: du.jpg]](http://gothic.blog.bg/photos/31619/original/du.jpg)
![[وێنه: VIFR004583_250.jpg]](http://www.tulumba.com/mmTULUMBA/Images/VIFR004583_250.jpg)
![[وێنه: stillirise.jpg]](http://www.hhdirecto.net/tmp/imagenes/stillirise.jpg)
![[وێنه: 54gevb.jpg]](http://i49.tinypic.com/54gevb.jpg)
![[وێنه: s1t0ci.jpg]](http://i49.tinypic.com/s1t0ci.jpg)
![[وێنه: l1953.jpg]](http://dkpresents.files.wordpress.com/2007/04/l1953.jpg)
[/img]
[/img]
[/img]
[/img]
[/img]
[/img]
[/img]
[/img]
[/img]ته‌قه
rapacious_تاڵانکه‌ر
rape_په‌لامارده‌دات
rapid_خێرا
rapine_تاڵان
rapture_خۆشی[/color] rap_ته‌قه
rapacious_تاڵانکه‌ر
rape_په‌لامارده‌دات
rapid_خێرا
rapine_تاڵان
rapture_خۆشی
وه رگيرانى : 13ITO of Qiyamet Group
***************************
مانای ووشه کورتکراوه‌کانی سه‌ر به HIPHOP
سلاو به‌رێزان ئه‌م کاته‌تان باش ...به هیوای سوودی لیببینن
هه‌ول ده‌ده‌م ووشه کورتکراوه‌کانی سه‌ر به HIPHOP و به‌شه‌کانی تری شی بکه‌مه‌وه ...
آ. HIPHOP : کورتکراوه‌ی ئه‌م رسته‌یه‌یه >> Healthy Individual People Helping Other People
هیپ هاپ : به کوردیه‌که‌ی به دوو مانا دێت به‌رای خۆم مانای یه‌که‌مم لا په‌سه‌ندتره بۆ ووشه‌ی کورتکراوه‌ی H.I.P.H.O.P ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ماناکه‌یه‌تی ...
1. خه‌لکانی باش به‌و رێگایه یارمه‌تی خه‌لکانی تر ده‌ده‌ن .
2. خه‌لکی ته‌ندرووست باش یارمه‌تی خه‌لکی تر بدات .
------------------
ب. Rap : کورتکراوه‌ی ئه‌م رسته‌یه‌یه >> Remedial Action Plan
یان >>>>>>>>>>>>>>>>>>>> Rhythmic And Poetry
یان >>>>>>>>>>>>>>>>>>>> Rhythmic American Poetry
ماناکانی به کوردی :
Remedial Action Plan : چاکسازی پلانی کار و سه‌رکه‌وتن .
Rhythmic And Poetry : کێش و سه‌روا (مه‌به‌ستی وه‌زن و قافیه‌یه) .
Rhythmic American Poetry : کێش و سه‌روای ئه‌مریکی .
------------------
ت. R&B : کورتکراوه‌ی ئه‌م رسته‌یه‌یه >> Rhythm and blues
مانای به کوردی :
Rhythm and blues : ریتم و سۆز
------------------
پ. MC : کورتکراوه‌ی ئه‌م رسته‌یه‌یه >> emcee
وه‌ک کورتکراوه یان له کوردی مانایه‌کی تایبه‌ت به‌و ووشه‌یه نیه ، من هه‌ولده‌ده‌م ماناکه‌ی شی بکه‌مه‌وه ...
MC : به‌و که‌سانه ده‌وترێ که‌له‌کاتی ووتنی گۆرانیا (Live) به‌شێوه‌یه‌کی جوان و رێک و پێک هۆنراوه دێته سه‌رز زمان و مێشکیان که ریتمێکی جوانی هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر بیریان لێکردبێته‌وه .
له‌م زوانه هه‌ولده‌ده‌م ووشه‌ی زیاتر دابنێم که کورتکراوه‌ی سه‌ر به هیپ هاپ بێت .هیوادارم سوودی لئ ببینن
Kurdishrap
K.R.N
***************************
هه‌موو ئه‌و به‌لگانه‌ی که ده‌سه‌لمێنن......
ئهڵگهنامه زۆر هه‌یه که تووپاک تا ئێستا زیندووه
به‌ڵام به‌ڵگه‌یه‌ک ڕاست ته‌قینه نیه که مردووه
له‌و وێنه‌یه نه‌بێت که پۆلیس بڵاوی کرد پاش مردنی
ئه‌مه‌ش چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌که
تووپاک ناوی خۆی نا مهکاڤیڵی
مهکاڤیڵی ئیتاڵی بوو..شاره‌زایه‌کی زۆر بوو له فێلوو تهکتیکاتی جه‌نگ
مهکاڤیڵی له جه‌نگێک خۆی کرد به مردوو
دوژمن وای زانی که مهکاڤیڵی مردووه
به‌ڵام فێڵی کرد له دوژمن
مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو به پلانی دووژمن بزانێت
مهکاڤیڵی کتێبێکی نووسی به ناوی (ته‌کتیک له جه‌نگ)
تووپاک زۆر حه‌زی له‌و کتێبه بوو
پتر له 10 جار ئه‌و کتێبه‌ی خوێند
شایانی باسه تووپاک به نازناوی مهکاڤیڵی به‌شداری کرد
له ئه‌لبۆمی BONE THUGS N که ناوی ئه‌لبۆمه‌که
ART OF WAR بوو .
که واته (ته‌کتیک له جه‌نگ).
ئایه ئه‌مه ڕێکه‌وته یان چیه
==========================
له‌شی تووپاکیان سووتاند
ڕۆژێک پاش مردنی
ئه‌مه که پۆلیس ڕای گه‌یاند
که‌سیش نه‌یبینیووه
شایانی باسه مردوو به مه‌رجێک ده‌سووتێندرێت
ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌خۆشی ئایدز یان ئه‌و نه‌خۆشیه خراپه‌کانی تری هه‌بێت
تووپاک نه‌خۆش نه‌بوو که کوژرا
که‌سیش بۆی نیه بێت گۆڕه‌که‌ی ده‌ستکاری بکات
=========
تووپاک ناوی خۆی نا به Machiavelli
سه‌یر ئه‌م ووشانه که
M.I.L.V.E
ئه‌م ووشانه له ناوی Machiavelli هه‌یه
وئه‌م ووشانه له
IM ALIVE هه‌یه
كه واته
ئه‌من زیندووم
=========
تووپاک چه‌ند ڕاپێکی هه‌یه له گه‌ڵ 50 cent ،eminem
ئه‌م ڕاپانه که له‌گه‌ڵ ئه‌مانه تۆماری کردووه
پێش مردنی تۆمار نه‌کرابوو
50 cent ،eminem که هه‌موو دنیا ده‌زانێت
ئه‌مانه له 2000 بوون به ڕاپه‌ر
==============
تووپاک پتر له 5 گۆرانی باسی له‌وه ده‌کات
که دیکووژن
به‌ڵام ده‌گه‌ڕێته‌وه
==============
تووپاک له ئه‌لبۆمێک ده‌ڵێت IM THE BLACK JESUS
که واته ئه‌من پێغه‌مبه‌ر عيسای ڕه‌ش پێستهکانم
پێغه‌مبه‌ر عيسا هه‌موو که‌سێک ده‌زانێت
کووژرا به‌ڵام نه‌مرد چوو بۆ ئاسمان
که‌ڤه‌ر ئهلبۆمێکیشی ئه‌وه‌یه
به‌خۆی و پێغه‌مبه‌ر عيسایه
ئه‌و کهسهیکه براده‌ری تووپاک بوو.
تووپاک زۆر حه‌زی لێ‌بوو ناوی سایمۆن بوو.
سایمۆن ئه‌لبۆمی the 7 day theory بۆ تووپاک تۆمار کرد
و ئه‌و که‌سه‌ش که هاوکاری پێغه‌مبه‌ر عيسای کرد براده‌ری بوو
ناوی سایمۆن بوو.
تووپاک له ئه‌لبۆمێک ده‌ڵێت ئه‌من پێغه‌مبه‌ر عيسای ڕه‌ش پێستهکانم
================
له نوێترین ئه‌لبۆمی تووپاک
لهسهرکهڤهری سیدێکهی
ده‌بینیت نووسراوه
(exit:2pac,enter:makaveli)
که‌واته به تووپاک ئه‌ڕۆمه ده‌ره‌وه
به مهکاڤیڵی ده‌ڕۆمه ژوره‌وه.
مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه
به تووپاک له ژیانا ده‌رچوو
به مهکاڤیڵی دێته‌وه ژیان.
===================
له کلیپی (toss it up )
تووپاک پێلاوی جۆری
BEANI HARDWAY له پێ کردووه
شایانی باسه ئه‌م جۆره پێڵاوه پاش مردنی تووپاک دروست کراووه
و له کلیپی
(live&die in LA)
که تووپاک باز ده‌دات له ئۆتۆمبیله‌که
ده‌بینرێت پێلاوی جۆری (مایکڵ جۆردان)ی پێ کردووه
به‌هه‌مان شێووه ئه‌م جۆره پێڵاوه پاش مردنی دروست کرا
[وێنه: w4kurdf03464520e.jpg]
==================
له‌نوێترین ڕاپی تووپاک باسی
(باراک ئۆباما) و (هێلاری کڵینتۆن) ده‌کات
تووپاک له ساڵی 1996 کووژرا
،له‌و کاته سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ( بیڵ کڵینتۆن) بوو
باراک ئۆباما له ساڵی 2009 بوو به سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا
تووپاک چۆن زانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما ده‌بێت به سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا
له ساڵی 2009
به خۆیشی له ساڵی 1996 کووژراوه.
===================
له هه‌موو به‌ڵگه‌کان به‌هێزتر
له کلیپی (GOD BLISS DEAD)
تووپاک ده‌ڵێت
'"Rest in peace to my mothafucka Biggie Smalls'"
Rest in peace به‌که‌سێک ده‌ووترێت که مردووه
تووپاک لێره به (بگی سمۆڵ) ده‌ڵێت Rest in peace
(بگی سمۆڵ) براده‌ری توپاک بوو به‌ڵام
پاشان بووبه دوژمنی
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌نگ نێوان WEST COAST & EAST COAST
ده‌ستی پێ‌کرد
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ر سووڕمانه
(بگی سمۆڵ)
له ساڵی 1997 کووژرا
که‌واته ساڵێک پاش مردنی تووپاک
تووپاک چۆن پێ ده‌ڵێت Rest in peace
ئه‌وه‌ش پاش خۆی کووژرا به ساڵێک
==============
KADAFI له گرووپی OUTLAWZ
تاکه که‌س بوو که کووشتنی تووپاکی بینی
به‌ڵام پاش 4 ڕۆژ له کووشتنی تووپاک
له پارکێک له نیو جێرزی
دۆزیانه‌وه کوژرا بوو
==============
تووپاک له لاس ڤێگاس کووژرا
12 گووله پێوه نرا
ئۆتومبێلێکی کادیلاک سپی بوو
که گووله بارانی کرد
هیچ پۆلیسێک یان هه‌لیکۆپته‌رێکی پۆلیس نه‌گه‌یشته
شوێنی ڕووداوه‌که
به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌کی درێژ گه‌یشتنه شوێنی ڕوداوه‌که
ئه‌وه‌ی باووه له لاس ڤێگاس
ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌ر ڕووداوێکی بچووکێش بێت
پۆلیس له ماوه‌ی 1 ده‌قه تا 2 ده‌قه
ده‌گه‌ینه شوێنی مه‌به‌ست
ئایه ده‌ستی پۆلیس له کووشتنی تووپاک بێت
ئه‌و ئۆتومبێله کادیلاک سپی
نه‌دۆزراوه
======================
له ئه‌لبۆمی Better Dayz
تووپاک ده‌ڵێت
Expect Me Nigga Like You Expect Jesus
که واته
بڕوام پێ بکه. که چۆن بڕوا به پێغه‌مبه‌ر عيسا ده‌که‌ی
مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه
وهکووپێغهمبهر عيسا دهگهڕێمهووه بۆ ژیان
===================
پێش ماوه‌یه‌ک ڤیدیۆیه‌ک بڵاو بوو له سه‌ر سایتی
ڕۆژنامه‌ی Hollaback
ڤیدیۆکه تووپاکی تیایه و له گه‌ڵ گرووپی Outlawz
له شوێنێکی نه‌ناسراوه له ووڵاتی کووبا
پاش ماوه‌یه‌کی کوورت ئه‌و سایته
داخرا
====================
ژماره 7 و مردنی تووپاک:
تووپاک 7 ئه‌لبۆمی هه‌یه.....
له کاتژمێری 4:03 کووژرا (4+3=7)........
ته‌مه‌نی 25 ساڵ بوو که کووژرا (5+2=7)........
گرووپی Outlawz که تیا‌بوو 7 که‌س بوو........
ئاخرین ئه‌لبۆمی به ناوی The 7 Day Theory بوو........
له گۆرانی bomb first ده‌نگی 6 گووله دێت ده‌ته‌قێنرێت که تووپاک ده‌ست به گۆرانی ده‌کات
گووله‌یه‌کی تر ده‌ته‌قێنرێت
که‌واته ده‌بێت به 7 گووله.................
له کلیپی I wonder if heaven got a ghetto
7 منداڵی تیایه به شه‌ڕ دێن..............
ئه‌لبۆمی All Eyez On Me
7 مانگ پێش مردنی تۆمار کرا...........
له ئه‌لبۆمی Makavelli
له گۆرانیه‌ک ده‌ڵێت And if the Lord returns in the coming seven days
ژماره 7 دووباره ده‌کرێت........
له گۆرانی White Man's World
ئه‌گه‌ر باش گوێی لێ بگری
گوێت له ده‌نگێک ده‌بێت ده‌ڵێت " 7 years, 7 years, 7 years" ...........
له هه‌مووی به هێزتر
له کلیپی I Wonder If Heaven Got A Ghetto
کچێک له ژوورێکه
ژماره‌ی ژووره‌که 7
کاتژمێرێکیش له ژووره‌که‌یه
کاتژمێره‌که له سه‌ر 4:03 ڕاووهستاوه
هه‌ر له‌و کاتژمێره تووپاک ده‌کووژرێت (4+3=7)........
تووپاک پاش 7 ڕۆژ کۆچی کرد
له نه‌خۆشخانه بوو........
12 گووله پێوه نرا
به‌ڵام 7 گووله پێ که‌وت........
***************************
راپ وهیپ هاپ فه‌رقی چیه ؟ تاریخی هیپ هاپ بزانه![]()
![]()
السلام عليكم
جیاوازی نێوان راپ و Hip hop وچیڕۆکی هونه‌ری hip hop مێژوو ی گه‌شه کردنی
سڵاوتان لێبێت
زۆر به‌ی خه‌ڵک ڕاپ و Hip hop تێکه‌ل ده‌که‌ن لێکیان جیا ناکه‌نه‌وه به‌ڕاستی منیش یه‌کێکم له‌وان گرنگ ئه‌وه‌یه فێر بی و فکره‌یه‌ک وه‌ر گری ئه‌وه‌ی خواره‌وه بخوێنه‌وه
Hip hop: له سه‌ره‌تاوه بریتی بو له جوڵانه‌وه‌یه‌کی هونه‌ری بهتاوهتهتی له ساڵی 1970له african amricans سه‌ری هه‌ڵدا ، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن لاتینیه‌کان lations که ئه‌سڵه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر پۆرتیریکا که ئه‌ویش دورگه‌یه‌که له باشووری امریکا.
وشه‌ی Hip hop چیه؟
Hip hop له ڕاپ دا پێی ده‌ڵێن keith cowboy له‌گه‌ڵ dj به‌ناو بانگ
grandmaster flash هه‌روه‌ها caw boy هه‌ر یه‌کێک له‌وانه
Lovebug Starski, Keith Cowboy, and DJ Hollywood
وشه‌یه‌کیان به‌کار ده‌هێنا بۆ ئه‌و جۆره میوزیکه :
:Disco Rap
وه به دڵنیاییه‌وه Cowboy
ئه‌و وشه‌یه‌ی به‌کار هێنا له کاتی ئاهه‌نگێکی تایبه‌ت کاتێک یه‌کێک له هاوڕێکانی خۆی بینی له جه‌یش به‌خێر هاتنی کرد به چه‌ند وشه‌یه‌کی پچڕ پچڕ که پێی ده‌ڵێن "hip/hop/hip/hop"و ئه‌و وشانه‌ی به‌کار هێنا scat singing ـبه شێویه‌ی ئیقاع که جۆره جوڵانه‌وه‌یه‌کی جه‌یشی تێدا بوو له‌ناو عه‌سکه‌ره‌کان ــــــــــ ئه‌و جۆره ئیقاعهی به‌کار هێنا له یه‌کێک له ئاهه‌نگه‌کانی له‌سه‌ر شانۆ به خێراییه‌کی زۆر ئه‌و جۆره ئیقاعه بڵاو بۆوه له‌ناو هونه‌ر مه‌نده‌کان و نمونه‌ش ئه‌و گۆرانیه:
Rapper's Delight"
by The Sugarhill Gang
The Sugarhill Gang
[وێنه: w4kurd64713857dc.jpg]
DJ Grandmaster Flash
ئه‌و قسانه‌ی سه‌ره‌وه باس له وشه‌یHip hop و ئه‌و که‌سه‌ی که به کاری هێناوه به‌ڵام له ڕاستی دا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر گۆرانی بێژ
Afrika Bambaataa
Afrika Bambaataa
ـــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــ
چوار ڕێگه‌ی سه‌ره‌کی هه‌یه بۆ Hip hop که ئه‌ویش ئه‌وانه‌ن:
Mc'n: Rapping -1
B-Boy'ing: Break Dancing -2
DJ'ing -3
Graffiti: Spray art -4
ـــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــ
مێژووی Hip hop
له سه‌ره‌تای حه‌فتاکان دا گرنگی زۆریان ده‌دا به
هه‌ر یه‌کێک له
DJ Kool Herc & Grandmaster Flash
پارچه مۆزیکیان به‌کار ده‌هێنا له ئاهه‌نگه‌کان
و ئه‌وانیش ئامێری dj ـه‌یان به‌کار ده‌هێنا که‌وا ئێستا ناسراوه له هه‌موو جیهان ناوه‌که‌شی ئه‌یه‌وه grand master flash هه‌روه‌ها the fiuros live
ئ
ڕاپه‌ر: له سه‌ره‌تادا ته‌نیا مۆسیقا dj ره‌قس بوو پاش ماوه‌یه‌ک
پاش ماوه‌یه‌ک dj و ییپ هه‌ستان به قسه‌کردن له سه‌ر مایک بۆ به خێر هاتن جوانتر کردنی مۆسیقاکه و ئه‌و که‌سه‌ش ناوه‌که‌ی mc و rapper و وشه‌ی mc له وشه‌ی microphone clenter واته قسه کردن به مایک.
و ڕاپه‌ر په‌ره‌ی سه‌ند به‌تایبه‌تی ئه‌و کاتانه‌ی که‌وا کێشه‌کانی خۆیان و کۆمه‌ڵگاکه‌یان به‌کار ده‌هێنا له گۆرانیه‌کانیاندا!
و یه‌که‌م که‌س که نازناوی mc پێبه‌خشرا گۆرانی بێژ melle mel بوو له گروپی the fouriuous five
[وێنه: w4kurde187d33803.jpg]
melle mel
و له‌کۆتایی حه‌فتاکان دا ژماره‌یه‌ک dj هه‌ستان به ده‌رکردنی 12 پارچه شیعرکه ڕهپهرهکان ده‌یان توانی گۆرانی پێبڵێن
و به‌ناو بانگترین ئه‌و گۆرانیانه‌ش ناوی گۆرانی:
گۆرانی گروپ:
هه‌روه‌ها گۆرانی
Rapper's Delight
گۆرانی بێژ
The Sugar Hill Gang
له ساڵی 1982 گۆرانیه‌ک ده‌رچوو له‌لایه‌ن
ناوی گۆرانیه‌که‌ش :
به بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و گۆرانیه خه‌ڵک هه‌ستیان به فه‌نی ڕاپ و Hip hop کرد که هونه‌رێکی زۆر ڕاقیه جێگار ڕێزگرتنه
له‌ساڵی 1983 به ڕه‌سمی داننرا به هونه‌ری Hip hop
کاتێک پێشنیار کرا له‌لایه‌ن ئه‌ندامێکی عهصابهکان
له گۆرانی بێژ african bamaataa
و ناوی گۆرانیه‌که‌ش
Melle Mel & Duke Bootee
The Message
شێوازی ڕاپ زۆر بهصیته (ساده) یه له‌سه‌ر شێوازی disko به‌ڵام گۆرانی بێژئالهتێکی نوێی داهێناکه جۆره ده‌نگێکی ئه‌لکترۆنی ده‌به‌خشی هه‌ر له‌و کاته‌وه خه‌ڵک زۆر ڕویان له‌و شێوازه میوزیکه کرد و گرنگیان پێدا له بڕی کوشتن به سیلاح (چه‌ک) که ئه‌وه‌ش شێوازێکی نوێ بوو بۆ شه‌ڕ له نێوان عهصابهکان!
له ساڵی 1985 کۆمه‌ڵێک گه‌نج بڵاو بونه‌وه که جل و به‌رگی فراوانیان له‌به‌ر ده‌کرد و له‌سه‌ر پارچه زه‌وی نه‌رم رهقسیان ده‌کرد و به میوزیکی Hip hop و ئه‌وانه‌ش که له‌و سه‌رده‌مه ناسرابوون ئه‌وانه بوون
Run DMC, LL Cool J, the Fat Boys, Herbie Hancock,
Soulsonic Force, Jazzy Jay, Egyptian Lover, Dr. Jeckyll and Mr. Hyde
ـــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــــ ـــــــــــــــــــــــ
کاریگه‌ری Hip hop له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا !
له‌سه‌ره‌تادا هونه‌ری Hip hop ناخی زۆربه‌ی عهصابهکانی گۆڕی له جیاتی کوشتن به چه‌ک Hip hop ـینان به‌کار ده‌هێنا
و زۆربه‌ی خه‌ڵک له‌کاتی بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌ره هه‌ستیان کرد به که‌م بونه‌وه‌ی دیارده‌ی کوشتن و بڕین له نێوان عهصابهکان دا به تایبه‌تی له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ته‌کان دا به‌ته‌واوی دیارده‌ی کوشتن به چه‌ک نه‌ما
ئه‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌یه‌کی گرنگی بۆ کرا له‌لایه‌ن بسپۆڕهکانی ناو کۆمه‌ڵگاوه
زۆر که‌س هه‌بوو که‌وا هه‌وڵیان ده‌دا ئه‌و فکره‌یه بگۆڕن Hip hop بکه‌نه میوزیکێکی ئه‌سڵی که باس له گرفته‌کانی کۆمه‌ڵگا و خه‌ڵک بکات ئه‌وانیش ئه‌وانه بوون:
Talib Kweli, Mos Def, Dilated Peoples, Dead Prez, Pharoahe
Monch, Common, Blackalicious, and Jurassic 5
سه‌رچاوه:K.R.N
***************************

چه‌ند زانیاریه‌ک له سه‌ر Eminem
![[وێنه: eminem.jpg]](http://uknowbigsean.files.wordpress.com/2009/03/eminem.jpg)

چه‌ند زانیارییه‌ک سه‌باره‌ت به the game

كورتةيةك لةزياني Dr.B52

| |
![]() |
|